AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٧ ١٩:٤٣

وردەکاری دانوستانی هەسەدە و جەولانی؛ پەکەکە لە سووریا دەکشێتەوە

وردەکاری دانوستانی هەسەدە و جەولانی؛ پەکەکە لە سووریا دەکشێتەوە

کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەیادین وردەکارییەکانی دانوستانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لەگەڵ تورکیا و هەروەها سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشامی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەیادین وردەکارییەکانی دانوستانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ناسراو بە هەسەدە لەگەڵ تورکیا و هەروەها ێەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبوو محەمەد جەولانی بڵاو کردەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئەلمەیادینیان وت: هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی ئەنقەرە و پەکەکە، کۆبوونەوەگەلێک لە نێوان ڕژێمی جەولانی و ڕێبەرایەتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەڕێوە چووە. کەشی دانوستانەکان ئەرێنییە و ڕێککەوتنی زۆر لەسەر ژمارەیەک لە دۆسیەکان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە لە ئارادایە.
سەرچاوەکانی ئەلمەیادین لەسەر دانوستانەکانی دەوڵەتی نوێی دیمەشق و ڕێبەرایەتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکیش ڕایانگەیاند کە دیداری شاندی هەسەدە لەگەڵ شەرع سەرەتایی بووە و دانوستانی دیکەی بەدواوە دەبێت.
جەولانی لە دیدار لەگەڵ ڕێبەری هەسەدە لەسەر دژایەتی تەواوی خۆی لەگەڵ فیدراڵیزم و پێداویستی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و هەروەها پێداویستی چوونە دەرەوەی پەکەکە لە خاکی سووریا و کۆنترۆڵی دامەزراوە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت جەختی کرد.
هێزەکانی هەسەدەش لە بەرانبەردا، داوای حکومەتی سەربەخۆ و دابەشکردنی سەرچاوە نەوتییەکان لەگەڵ دیمەشق دەکەن.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان هەسەدە لەگەڵ چوونە دەرەوەی پەکەکە و هێزە دەرەکییەکان لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی خۆی لە سووریا ڕێککەوتووە داوای کردنەوەی ناوچەی سنووری لە سنووری تورکیا بە قووڵایی ٢٠ کیلۆمەتری کردووە.
News ID 53453

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha